سەحاف الکوردی: بەغدا برسیمان دەکات

وتەبێژی حکومەتە خۆڕاگرەکەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو پارەیە بڕیارە لە بەغداوە بخرێتە سەر حسێبی هەرێم، بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات و حکومەتی عێراق سیاسەتی برسیکردن بەکار دێنێت.

پێشەوا هەورامانی یان هەمان سەعید سەحافەکەی کورد ڕایگەیاند کە پارەکەی بەغدا بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات و حکومەتی عێراق پشتی لە هەموو ڕێکەوتنەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان کردووە.

دەشڵێت کە هەست دەکەین ئەمە سیاسەتی برسیکردن و فشارە کە سەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و دەستبردنە بۆ قووت و مووچەی خەڵک.

سەحاف الکوردی ڕایگەیاند کە پارەکەی بەغدا تەنیا 500 ملیار دینارە و حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 940 ملیار دینار هەیە.

هەورامانی لە چەواشەکارییەکی ئاشکرادا ئاماژەی بەوە نەداوە کە حکومەتی هەرێم چ پابەندییەکی لە بەرامبەر بەغدا جێبەجێ کردووە تا حکومەتی عێراق پشکی بودجە و مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات.