سێ مووچەکە دەفەوتێت

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی خۆیی لە بەرپرسیاریەتی پێدانی سێ مووچەی کۆتایی ساڵی 2023 ی فەرمانبەران و خانەنشینان دزیوەتەوە و دەیەوێت بەغدا ئەو پارەیە دابەش بکات.

شوان محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕایگەیاندووە کە بەغدا ناچێتە ژێر باری دابەشکردنی سێ مووچەکە.

بەم حاڵەوە بێت نە حکومەتە خۆڕاگرەکە پارەی هەیە و نە پابەندی بەڵینەکانی خۆیە لە یاسای بودجەدا تا حکومەتی عێراق پشکی بودجەی و مووچەی فەرمانبەران ڕەوانە بکات، هەر بۆیە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سێ مووچەکەش بە فەوتاو بزانن.