سیروان زەهاوی: پارتییەکان ڕەنجەڕۆن

پەرلەمانتارێکی پێشووی پارتی بە توندی ڕەخنەی لە دۆخی کادیران و ئەندامانی ئەم حیزبە و پشتگوێخستنی ئەوان گرتووە.

سیروان زەهاوی نووسینێکی بە ناوی داواکاری بۆ ئەو کەسانەی لە لایەنە سیاسییەکانی ترەوە هاتوونەتە ناو پارتی، بڵاو کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کەسانە لە دەرەوەی پارتییەوە هاتوون ئێستا خاوەن پۆست و پارە و ڤێلا و ژیلا و یار و شارن.

زەهاوی داوایکردووە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی پارتییەوە هاتوون، بەزەییان بەو پارتییە بێ داد و دڵسۆزانەشدا بێتەوە کە چەندین ساڵە ڕەنج ئەکێشن و ڕەنجەڕۆ بوون.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەوانەی لە دەرەوەی پارتییەوە هاتوون ئێستا خاوەن ماڵن و پارتییەکان بوونەتە بێگانە.