سیخوڕی گەیشتە ناو ماڵی هێمن هەورامی

برایەکی هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان تێبینی ئەمنیی لە سەرە و هەواڵی دەستگیرکردنیشی بڵاو کراوەتەوە، ئەگەرچی هەواڵەکەیان ڕەتکردووەتەوە بەڵام دەوترێت کە بە کەفالەتی هێمن هەورامی بە شێوازی کاتی ئازاد کراوە و مافی چوونە دەرەوەی لە هەولێر نییە.

براکەی هێمن هەورامی بە ناوی هەردی هەورامی لە هەولێرە و بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ لایەنێکی دەرەوەی پارتی، دۆسیەی لە سەر کراوەتەوە.

هەردی هەورامی هەواڵەکەی ڕەتکردووەتەوە و خۆیی بە کادیرێکی خەمخۆری پاری ناساندووە و بانگەشەی ئەوەیکردووە کە لە هەولێرە و دەستگیر نەکراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.