سیامەند مەحمود سێلکی نووسەری میت و پاراستن
چاودێران باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی گەفتەی ڕابردوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هەردوو رۆژنامەوانی ژنی سەر بە کۆمپانیای چەتر (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین) ی لە سنوری سەیدسادق کردە ئامانج و گیانیان لەدەستدا و رێبین بەکری هاوەڵیشیان بەسەختی بریندار بوو، دەزگای دژە تیرۆری پارتی کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای چەتر بە دژە مرۆڤی بەناوکرد، رۆژنامەنووسە ژنەکانی بە چەکدار و بەرپرسی باڵای پەکەکە بەناوکرد!!
راگەیاندنی پاراستن و میت بۆ شاردنەوەی ئەو دۆخە شەرمهێنەی تێیکەوتوون، بۆ ئاراستە کردنی راگەیاندنەکانیان، هەستان زانیاریان لە میت وەرگرت سەبارەت بە ژیاننامەی گوڵستان تارا، کە داخۆ گوڵستان بۆچی وەک ژنێکی ئازاد دەرکەوتووە لەدژی داگیرکەری تورکیا. ئەوەیان لەبیرکرد ئەو رۆژنامەنووسانە لە دەزگایەکی میدیای فەرمی حکومەتی هەرێم خەباتی راگەیاندنی دەکەن.
ئەگەر سەیری زانیاریەکانی ئەو زانیاریانەی کە سیامەند مەحمود سێلکی بڵاوی کردوونەتەوە بکەین، هەمان ئەو زانیاریانەن کە دەزگای هەواڵگری میت بڵاویان دەکاتەوە. چونکە دەزگای پاراستن و دژە تیرۆری پارتی ئەرێ بۆ دژایەتی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازنی باکوورن، کە بەدواداچوون و زانیاریان لەسەر کۆبکەنەوە، یان دەزگای باشوورن کە پێویستە پارێزگاری لە خەڵکی باشوور بکەن.
ئەو بەناو نووسەرەی میت و پاراستن هیچ قسەیەکی لەسەر رۆژنامەوان هێرۆ بەهائەدین نەکردووە، ئەوەش دیار دەبێ کە (دەزگا دژە مرۆڤیەکان) چەندە داخ لە دڵن بۆ لەناوبردنی ژنە تێکۆشەرێکی ئازادیخواز کە خاوەن رۆڵە لە پێشخستن و تێکۆشانی نەتەوەکەی.
سیامەند مەحمود سێلکی نوسەری پاراستن و ئەندام مەکتەبی چاودێری و بەدواداچون ، هەمووکات بابەتێک دەنوسێت بەتایبەت لەسەر نەیارانی پارتی ، لەلایەن پارستنەوە تەوجیهات دەدرێتە تەواوی ئەدمینی پەیجەکانی پارتی بڵاو بکرێتەوە :نوێترین بابەتی کەوا میدیا سێبەرەکانی پاراستن گرنگی پێ دەدەن ، ئەو هەواڵەیتی لەسەر تیروری ئەو دوو ڕۆژنامەنوسە گولستان تارا کێ بوو ؟