سۆزان مەنسور: بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت ئەوا گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق :بەگوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە دەبێت تاكۆتایی ساڵ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم لەیەكێك لەبانكە حكومییەكانی عێراق تەوتینیان بۆبكرێتەوە.
-ئەگەر بەخێرایی تەوتین بۆ فەرمانبەران نەكرێت ئەوا لەدوای سەری ساڵەوە جارێکی دیكە گرفتی دواكەوتنی مووچە سەر هەڵدەداتەوە و گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت.
-بۆیە دەبێت لە ڕێگەی تەوتین لە بانكە فیدراڵییەكان مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی بكرێت، چونكە پرۆژەی “هەژماری من” پرۆژەیەكی شەخسییە و پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.
-ئێمە بەڵێنمان بەهاووڵاتیان و فەرمانبەران داوە كە بەرگریكاربین لە مووچەكانیان و نەهێڵین گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت