سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم درۆزنە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە درۆزن ناو بردووە.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاندووە کە داهاتە نانەوتییەکانی حکومەتی هەرێم 350 ملیار زیاترە، بەڵام تەنیا 85 ملیار دیناری بە حکومەتی ناوەندی داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەو داهاتە جگە لە داهاتی 26 مەرزی فەرمی و نافەرمی هەرێمی کوردستانە کە تا ئێستا داهاتەکەی بە ناشەفافی ماوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بەشێکی زۆری داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان کەس نازانێت بۆ کوێ دەڕوات و حکومەت هیچ پرۆژە و پلانێکی ئابوریی پێ جێبەجێ ناکات.