سڵاو کاکە شیاع سودانی، ماچت شەکر، بۆنت گوڵاو
کاک شیاع سودانی سڵاو
ماچت شەکر، بۆنت گوڵاو
وا دیسان هاتمە خاک و پات
پێم ببەخشی ساقە و زەکات
تۆبەم کرد لە نەوتی ژێر عەرز
قاچ و قووچی گومرک و مەرز
هانام هێنا بۆ تۆی بەڕێز
ئەبمە هەچەی ژێر بارە گوێز
ئابوری سەربەخۆ تۆ خۆش
هەرێم چووە سەر گێڕی بۆش
من فەڵەستین، تۆ جولەکە
بووم بە تەیرە مەعقولەکە
تڕ و تۆپم نەما تەواو
چی ئەمر کەیت ئەڵێم سەرچاو
ژێر کورسییەکەم لووس و خزە
میللەت توڕە و لە سەر چزە
ئەخیر چاکەی خۆت بنوێنە
پیاوبە فاتیحام مەخوێنە
گوناحم پێم ڕامەبوێرە
جار جار مەعاشێ بنێرە
بێژنگ ئەگرم بە ڕوومەوە
چیم چاند ئەوە ئەدرومەوە