سواڵکردنی مووچە بەردەوامە

شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و ئامانجی سەردانەکەش سواڵکردنی دووبارەی مووچەیە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق تایبەت بە پرسی مووچە سەردانی بەغدا بکات.

حکومەتی هەرێم یان هەمان حکومەتە خۆڕاگرەکە تا ئێستا مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئابی دابەش نەکردووە و وتەبێژی حکومەتیش بە ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە پارەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە.