سلێمانی زۆر ئارامە !!
لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی سلێمانی، شەقامی مەلیک مەحمود لە نزیک هوتێک ئەبو سەنا شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕوویدا.
زانیارییە بڵاوبووەکان باس لەوە دەکەن کە چەند کەسێک لە هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
پێشتریش لە سلێمانی شەڕە تەقە لە نێوان هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتیدا ڕوویداوە.
ئەمە ئەو بەرهەمەیە کە لە درووشمی پاراستنی ئارامی شار بۆ خەڵکی سلێمانی دابین کراوە. شارەکە زۆر ئارامە و وەبەرهێنەرانی بیانی پۆل پۆل ڕووی تێدەکەن، دۆخی ئابورییەکەشی بە بۆنەی ئەم ئارامییەوە زۆر گونجاوە و ڕکابەری شارە دەوڵەمەندە عەرەبییەکانی ناوچەکە دەکات.