سلێمانییەکان بە قسەی سەرۆکی حکومەت ناکەن

بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەرزانکردنی نان و فرۆشتنی 10 نان بە 1000 دینار لە سلێمانی نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕیارە زیانێکی زۆر بە نانەواخانەکان دەگەێنێت و حکومەت ناتوانێت ئەو زیانەیان بۆ قەرەبوو بکاتەوە.

هاوبەش محەمەد ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حکومەت ئاگای لە بازاڕ و گرانی نرخی سووتەمەنی و کەمی کارەبا و ئاو نییە و بڕیاری وەهای دەرکردووە.

ئەمەش پێمان دەڵێت کە هێشتا لە هەرێمی کوردستان دوو ئیدارەییە و بڕیارەکانی مەسرور بارزانی لە سنوری دهۆک و هەولێر ناچێتە دەرەوە.