سروە عەبدولواحید: حکومەتی هەرێم دزە مووچەی فەرمانبەرانە
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دزە مووچەی فەرمانبەرانە.
سروە عەبدولواحید ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران داهاتی تەواوی لەبەردەستدایە و بۆ قەرزکردن لە بەغدا خۆی لە دابەشکردنی مووچە بە دوور دەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوەی حکومەتی هەرێم دەیکات دزی گشتییە نەک گەندەڵی.
ڕاشیگەیاند کە حکومەتی هەرێم بە پلان و ئەنقەست مووچەی فەرمانبەران دوا دەخات.