ستراتیژ و دووربینی یەکێتی بۆ ئەمرۆ بوو / شنیار ئەنوەر

زۆرمان لە دڵایە بەرامبەر ئەوانە لە دوای شکستی ریفراندۆم خەلکی کەرکوکیان هان ئەدا شارەکە چۆڵ بکەن، چەندین ساڵە ناهێڵن شەنگالی و مەخمووری و کوردانی موسڵ بگەرێنەوە زێدی خۆیان هەتا دوو کورسی پەرلەمانیان پێ پڕبکەنەوە.

زۆرمان لە دڵایە بەرامبەر ئەوانەی بە ١٦ ی ئۆکتۆبەریان دەوت “خیانەت” لە کاتێک دا بە حیکمەتی یەکێتی کەرکوک لە بە موسڵ بوون بەحەلەب و بە عەفرین بوون پارێزرا.

زۆرمان لە دڵایە بەرامبەر ئەوانەی دژایەتی دانانی پارێزگارێکی کوردیان ئەکرد بۆ کەرکوک، بەڵام با ئەوە بمێنێ بۆ رۆژی خۆی.

دڵخۆشم کەرکوکیە خوێنگەرم و خۆنەویستەکان دوێنێ شەو بەلێشاو بەرەو زێدی خۆیان گەرانەوە، هەڵبەت سلێمانیش هەمیشە زێدی ئێوە و بە ئێوەو وە جوانە، بەڵام سەرژمێری بابەتێکی ستراتیژییە و گرنگ بوو ئەمرۆ لەوێ بن.

سوپاس بۆ ئیرادەتان، سوپاس کە یەکێتیمان هەیە دووربینانە کاری بۆ ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆکرد.