زەنگی دواکەوتنی هەڵبژاردنەکانی کوردستان لێدرا

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لەوە دڵنیایە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوبات بەڕێوە ناچێت.

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێش مانگی شەشی ساڵی 2024 بەڕێوە دەچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە یەکێتی هەر لە سەرەتاوە تێبینی لە سەر یاسای هەڵبژاردنەکان هەبووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن دەکرێت بەڵام مانگی دوو نییە و تا مانگی شەش ئەو پرۆسەیە بەڕێوە دەچێت.