زیانی بۆردومانه‌كانی توركیا له‌سنوری قه‌زای ماوه‌ت

كامه‌ران عوسمان له‌ تیمی‌ كوردستان عێراقی‌ رێكخراوی‌ CPTی‌ ئه‌مریكی‌ رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی سێ جار بۆردومانكردنی ژماره‌یه‌ك گوندی سنوری قه‌زای‌ ماوه‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، زیاتر له‌ 25 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و پوش و پاوان و دارستانی گوندی سه‌فره‌ سوتاون و ئاگره‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌، ماڵی هاوڵاتیه‌كیش زیانی پێگه‌یشتوه‌.

كامه‌ران عوسمان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “له‌ كاتژمێر 5:50 خوله‌كی ئێواره‌ی پێنجشەممە، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا سێجار بۆردومانی (گرده‌ ڕه‌ش له‌ گوندی سه‌فره‌، دۆڵێ گه‌ڵوه‌تاو و دوكانیان له‌ گوندی گه‌ڵاڵه‌)یان له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرد”.

ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ “به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، 25 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و پوش و پاوان و دارستانی گوندی سه‌فره‌ سووتاون و تاوه‌كو ئێستاش ده‌سوتێن و نه‌توانراوه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت”.

راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ و ده‌رگای خانووی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گوندی سه‌فره‌ به‌ناوی (هه‌رێم ئیبراهیم) شكاوه‌”.