زاواکەی سەدام لە هەولێری ژێر دەسەڵاتی پارتی کۆچی دوایی کرد

وەک چۆن ئەدهەم بارزانی کەسایەتی ناڕازی و نەیاری ئێستای پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاشکرای کردەوە کە هەولێر بووەتە شوێنی مانەوەی سەرکردەکانی پێشووی ڕژێمی بەعس، هەواڵی ئەوەش بڵاو بووەتەوە کە زاواکەی سەدام لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.

غالب مەحمود مێردی خوشکی سەدام دیکتاتۆری لەناوچووی بەعس، ڕۆژی هەینی لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو مامی عەبد حەمود و باوکی شوجاع و فوازە.

مانەوەی سەرکردەکانی ڕژێمی بەعس و ئەنفالچییەکان لە هەولێر خیانەتە لە گەلی کوردستان و لە هەمان کاتدا خزمەتێکی پارتییە بەوان لە بەرامبەر 31 ی ئاب.