دەک داوەشێی ئالان بۆ درۆکردنت

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم یەک لەو وەزارەتانەیە کە فەشەلی هێناوە و بە تەواوی کەرتی پەروەردەی پەکخستووە.

لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان مامۆستایان مووچە وەرناگرن و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تا ئێستا دەرگای قوتابخانەکان نەکراونەتەوە.

بەم حاڵەوە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم درۆیەکی گەورەی کردووە و ڕایگەیاندووە کە داوامان لێکراوە ئەزموونی خوێندکارانی هەرێم بگەێنینە وڵاتان.

ئەم قسانە درۆ نەبێت هیچ بنەمایەکی نییە و بە دڵنیاییەوە کەسیش بڕوای بە وەزیرە شکستخواردووەکەی کابینەی حکومەتە کەمتەرخەمەکە نییە.