دەسکەوتەکانی کابینەکەی مەسرور بارزانی!!

دەسکەوتەکانی کابینەکەی مەسرور بارزانی هێندە زۆرن کە خەڵک بە شەو و ڕۆژ نزا و پاڕانەوە دەکەن تەمەنی ئەم کابینەیە زیاتر بێت تا ئەم دەرگای بەختەوەرییە کە بە ڕوویاندا کراوەتەوە، بەردەوام بێت.

لە گرنگترینی ئەو دەسکەوتانەش دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:

گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی زۆرەملێ کە بڕیارێکی نایاسایی و نادەستوور و زاڵمانە بوو.

گەڕانەوەی پلەبەرزکردنەوە و پێدانی قەرەبووی ئەم چەند ساڵە.

هەڵگرتنی موەلیدەی ئەهلی و بوونی کارەبای حکومی بە 24 کاتژمێر.

لیترێک بەنزین بە 450 دینار و بە کوالیتی زۆر باش لە کاتێکدا کە لە بەغدا بە 900 دینارە و کوالیتیشی زۆر خەراپە.

دابینکردنی دەرمانی تەواو بۆ نەخۆشخانەکان و ئیفلاسکردنی نەخۆشخانە ئەهلییەکان.

کردنی نەوت و غاز بە موڵکی گشتی و یەک کەس ناتوانێت دینارێک لە پارەی نەوت بۆ خۆی ببات و داهاتی نەوت هەمووی لە خەزێنەی حکومەتە و هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستی لێبدات و هەمووی بۆ خەڵک خەرج دەکرێت.

جیاوازینەکردن لە نێوان منداڵی بەرپرسان و خەڵکی گشتی بە جۆرێک منداڵی خەڵک پێش منداڵی ئەوان دادەمەرزێت لە ژیانیشدا جیاوازی لە نێوانیاندا ناکرێت.

غازی ماڵان زۆر بە ڕێکوپێکی دابەش دەکرێت و بۆ هەر بتڵێک تەنیا 5 هەزار دینارە و غازفرۆشی ئەهلی وازیان لە کارەکەیان هێناوە.

دابەشکردنی دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر ماڵێک لە زستاندا وەک کابینەی پێشوو بەڵام لەم کابینەیەدا نرخەکەیان بۆ 30 هەزار دینار دابەزاند لە کاتێکدا کە لە بەغدا بە 103 هەزار و 500 دینار دابەش دەکرێت.

درووستکردنی شوقە بۆ خەڵکی هەژار و کەم داهات و کەمبوونەوەی شوقەی بازرگانی.

لە بواری ڕێگاوبانیش تەواوکردنی دووسایدی هەولێر – کۆیە و کەلار – دەربەندیخان.

چاککردنی ئاوەڕۆکان و نەمانی مەترسی لافاو لە سەر خەڵک.

گرنگیدان بە توێژی خانەنشین و زیادکردنی مووچە و ئیمتیازەکانیان بە جۆرێک زۆر لە هی بەغدای موفلیس زیاترە.

نەهێشتنی دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری ئیداری.