دەستێوەردانی حیزب لە حکومەت؛پارتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی گۆڕی
پاش ئەوەی کە فراکسیۆنی پارتی بە بۆنەی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە کشایەوە، پارتی وتەبێژی ئەم فراکسیۆنەی کردە وتەبێژی حکومەت و جوتیار عادل وتەبێژی پێشووی دوورخستەوە.
پێشەوا هەورامی هاوکات بووەتە بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو لە ماوەی پەرلەمانتاریدا زیاترین لێدوانی لە دژی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە.