دەستگیرکردنی ئومێد پەرۆشكی لە ساڵیادی تیرۆری وەدات حسێن
قەیدار حسێن زێباری، چالاكوانی بادینان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك: هاوشێوەی ساڵانی رابردو، پارتی رێگرە لە بەڕێوەچونی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس شەهید وەداد حسێن، هێزە ئەمنییەكان هێرشیان كردە سەر هاوڕێمان ئومێد بەرۆشكی و دەستگیرییان كرد.
ڕۆژی سێشەممە 13ی 8ی 2024، هەشت ساڵ بەسەر ڕفاندن و شەهیدکردنی رۆژنامەنوس وەداد حسێن لە دهۆك تێپەڕدەبێت، بەقسەی بەشێك لە چالاكوانان و رۆژنامەنوسانی سنورەكە و هاوڕێیانی شەهید وەداد، هێزە ئەمنییەكانی سنورەكە رێگەیان نەداون بچنە سەر گۆڕی ئەو رۆژنامەنوسە شەهیدەو ساڵیادی بكەنەوە.