دەبێت حکوومەتی هەرێم تێ بگات هەتا لیستی هێزە ئەمنییەکان نەنێردرێت حکوومەتی فیدڕاڵی پارە نانێرێت

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەر بە پارتی لە دوایین لێدوانیدا وای پیشاندا کە گفتگوگۆ ڤەردەوامە و بەدوای چارەسەریی یەکجارەکیی کێشەی مووچە هێزە ئەمنییەکانن و میدیاکانی لایەنی دەسەڵات هەموو شتێک ئاسایی پیشان دەدات و ئاوڕ لەوە نادەنەوە زیاتر لە دوو مانگە یەو هێزە بێ مووچە ماوەتەوە.

پەرلەمانتارێک هۆشداریی ئەوە دەدات کە ئەگەر ئەم مانگەش بەغدا بە (تەکلیف) پارە بۆ هێزە ئەمنییەکان بنیرێت مانگی داهاتوو ناینێرێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم مانگەش بەغدا بە (تەکلیف) پارە بۆ هێزە ئەمنییەکان بنیرێت مانگی داهاتوو ناینێرێت.

ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە 6-6-2024 ڕایگەیاند، “دەبێت حکوومەتی هەرێم تێ بگات هەتا لیستی هێزە ئەمنییەکان نەنێردرێت حکوومەتی فیدڕاڵی پارە نانێرێت”.

بەوتەی سۆران عومەر “ئەگەر ئەم مانگەش بەغدا لەدەرەوەی ناوی هێزە ئەمنییەکان و بە (تەکلیف) پارە بۆ هێزە ئەمنییەکان بنیرێت، مانگی داهاتوو ئەو پارەیە نانێرێت”.

لەبارەی هەژماری من سۆران عومەر باسی لەوەکرد “پرۆژەی هەژماری من پرۆژەیەکی ئەهلییە و هیچ پەیوەندییەکی بە حکوومەتەوە نییە”.

ئەمە لە کاتێکدا کە حکومەتی هەرێم بە هیچ لەونێک ئامادەنییە لیستی لیستی هێزە ئەمنییەکان حکوومەتی فیدڕاڵی