دیندار زێباری: ئێمە ڕۆژنامەنووس دەگرین و کەس بۆی نییە باسی بکات

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و بیانی بۆی نییە دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکانی هەرێمدا بکات لە بەر ئەوەی کە دادگاکانی ئێمە سەربەخۆن!!.

دیندار زێباری بانگەشەی ئەوەیکردووە کە لە هەرێمی کوردستان دادگاکان دەسەڵاتی سەربەخۆن و بڕیاری یاسایی خەسڵەتێکی تایبەتمەندە بە جومگەی هەرەمی دادوەری و هیچ لایەنێکی ناوخۆیی و بیانی بۆی نییە دەستێوەردان لە کاروباری دادگاکاندا بکات.

زێباری تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ موڵەتی داوەتە پاڵ گوهدار زێباری و ڕایگەیاندووە کە بە یاسای چەک دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و ڕوبەڕوی سزای زیندانیکردن بووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە گیراوانی بادینان تەنیا بە هۆی ڕەخنەیان لە دەسەڵاتی بارزانییەکان خراونەتە زیندان و دادگاش بە بڕیاری مەسرور بارزانی حوکمی زیندانیکردنی ئەو کەسانەیان دەرکردووە.