دیمۆکراتەکانیش بوو بە شەڕیان
چوار ئەندامی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە سنوری ناحیەی هەڵشۆ بە مەبەستی گەشتوسەیران چوونەتە ئەو ناحیەیە و لە لایەن یەکێکیانەوە تەقەیان لێکراوە و دوو کەس لەوان گیانیان لە دەست داوە.
ئەو 4 کەسە پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون و لە ئێستادا تەنیا ئەندام بوون.
دەوترێت یەکێک لەو 4 کەسە تەقەی لەوانی دیکە کردووە و بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس لەوان، کەسێکیان خۆی ڕادەستی هێزەکانی ئێران کردووە و ئەوی دیکەش لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.
ئەو دوو کەسەش کە کوژراون ناوەکانیان عادل ڕەسوڵ تەمەن 33 ساڵ و لوقمان ئەمیر تەمەن 25 ساڵە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.