دۆخەکە مەترسیدارە؛ تورکیا بە تەواوی هەرێم داگیر دەکات

لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێم بەردەوامە و گردێک لە سنوری برادۆست داگیردەکات

لەشکرکێشی و پێشڕەویی سووپای تورکیا لە سنووری برادۆست بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا گردی کەمکۆڕایی داگیرکرد و بنکەیەکی نوێی سەربازیی دروستکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سنوری برادۆست بە میدیایی یەکێتی ڕاگەیاند” سوپای تورکیا رۆژ بە رۆژ لەپێشڕەویدایە لە ناو ھەرێمی کوردستان، ئەمرۆ گردی کەمکۆڕایی لەو سنورە داگیرکردووە.

وتیشی” بەداگیرکردنی گردی کەمکۆڕا لەسنووری برادۆست تورکیا لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا سێیەم بنکەی سەربازی نوێی لەنێو خاکی ھەرێمی کوردستان داناوە و ھەریەک لە گەرووی زرار گەروی رۆبی داگیرکردووە.