دۆخی دەروونی مەسعود و مەسرور بارزانی نالەبارە

لەکاتێکدا پارتی هەرچی نەرمیە بۆ بەغدا نواندی تاوەکو بەغداد هەڵبژاردن بخاتە مانگی ١١ی ساڵی داهاتوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ووڵاتی ووت، کۆمەڵگای نێودەوڵەتێ بە مەسعود بارزانیان ووتووە، هەلبژاردن دەبێت بکرێت ئێوەش دەبێت بەشداربن، ئەگەر بەشدار نەبن دەبێت تەحەمولی نەتیجەکەی بکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، پارتی لەژێر فشاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەشداری هەڵبژاردن دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکی تایبەت نزیک لەئۆفیسی مەسرور بارزانی، مەسرور بارزانی و مەسعود بارزانی خۆیان بۆ شکستێکی گەورە ئامادەکردووە، چونکە بروایان وایە ئەگەر هەلبژاردن نەکەن دوور دەخرێنەوە بیشیکەن دەدۆڕێن، بۆیە سەرچاوەکە ووتی، دۆخی دەروونی بارزانی باوک و کوڕ نالەبارە.