دکتۆر هەڤاڵ باسی نەخۆشیی دەردەکورد دەکات

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند کە تاکە هەڕەشەی زاڵی ئەم قۆناغە، دەردەکوردە درێژخایەنە کوشندەکەی دووبەرەکی و ناکۆکییە.

هەڤاڵ ئەبوبەکر لە پەیامێکدا بۆ کۆنفرانسی لۆزان لە حەسەکە ڕایگەیاند کە ناکۆکی و دووبەرەکی وەک نەخۆشییەک بەرۆکی کوردی گرتووە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم دەردەکوردە جگە لە خواستی کەسی و هەژموونی پاوانخوازی و خۆپەرستی و بەرژەوەندیخوازی، هیچ ئامانج و سوودێکی گشتیی لە پشتەوە نییە.

پارێزگاری سلێمانی لە پەیامەکەیدا باسی ئەوەیکردووە کە هەرێمی کوردستان وەک دەسکەوتێکە. بەڵام ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە دەردەکوردەکە کە خۆی باسیکردووە، بووەتە پەتایەک لە هەرێم و بە درێژایی 32 ساڵی ڕابردوو چارەسەرێکی نەبووە و تا دێت تەشەنە دەستێنێت.