دوو باڵەکەی پارتی بوو بە شەڕیان

شەڕی هەر دوو باڵەکەی پارتی هێندە گەرم و ئاشکرا بووە کە میدیای مەسرور بارزانی کەناڵەکەی نێچیرڤان بارزانی بە تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت کە متمانەی خەڵکی لە دەست داوە.

ماڵپەڕی وشە کە زمانحاڵی باڵەکەی مەسرور بارزانی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، بە توندی هێرشی کردووەتە سەر کەناڵی رووداو ی سەر بە نێچیرڤان بارزانی و ڕایگەیاندووە چالاکییەکانی جێی گومانە و پەلەقاژەی تێکدانی دۆخی هەرێم دەکات.

رووداو لە لایەن میدیاکەی مەسرور بارزانییەوە بە دارەدەستی کوڕانی جەلال تاڵەبانی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان تۆمەتبار کراوە.