دوای 33 ساڵ و 6 جار برینداربوون وازی لە پارتی هێنا

عەمیدێک دوای تەمەنێک خزمەت بەهۆی ئەو نادادیەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی هەیە، وازی لە پارتی هێنا.

عەمید ئازاد سەعید ڕایگەیاند؛ دوای 33 ساڵ و 6 جار برینداربوون، دەست له‌ پارتی و پێشمەرگایه‌تی بەرده‌دەم، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك واسته‌ و پاره‌ی نه‌بێت، بێ خاوه‌نه‌.

ڕاشیگەیاند؛ ئەو دەست له‌کارکێشانەوه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گەڵ پێکهێنانی دوو فیرقە بۆ هێزی پێشمەرگە، که‌ زۆر پلەدار نارازین له‌هەڵنەبژاردنیان له‌ ئیدارەکردنی ئه‌و فیرقانه‌دا .