دزی 5 ملیۆن دۆلاری

مەسعود حەیدەری کۆیلەی دیوەخانی بارزانی بە هۆی دۆسیەیەکی دزییەوە لە بەغدا هەڵاتووە و لە هەولێرە، بەڵام بەرپرسی نوسینگەکەی دەستگیر کراوە.

مەسعود حەیدەر بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پشکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، لە لایەن دەستەی نەزاهەی عێراقەوە تۆمەتبار کراوە بە وەرگرتنی 5 ملیۆن دۆلار بەرتیل و بەو هۆیەوە ماوەیەکە بەغدای جێهێشتووە و لە هەولێر خۆیی حەشار داوە.

دزییەکە لە لایەن مەسعود حەیدەرەوە کراوە و هەوڵیداوە بە سەر بەرپرسی نوسینگەگەی خۆیدا ساغی بکاتەوە، هەر بۆیە ئەو کەسە دەستگیر کراوە.