دزییە گەورەکەی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان

زیاتر لە دوو مانگە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و حکومەتی هەرێم بە تەمایە سواڵە موچەکەی لە بەغداوە سەربگرێت و حکومەتی عێراق ئەمجارەش پارەی دابەشکردنی موچە بنێرێت.

دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتێکدایە کە بە تەنیا لە ڕێگەی داهاتی دەروازە سنورییەکانەوە دەکرێت موچەی ئەو هێزانە دابەش بکرێت.

داهاتی مانگانەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 111 ملیار دینارە. داهاتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بە تەنیا نزیکەی 60 ملیار دینارە.

لە بەرامبەردا موچەی وەزارەتی پێشمەرگە 133 ملیار دینارە و هەروەها موچەی مانگانەی دەزگا و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم نزیکەی 63 ملیار دینارە.

واتە بە تەنیا داهاتی دوو مانگەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەیتوانی موچەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە بدات و هێشتا 89 ملیار دیناریش وەک داهات بۆ حکومەت دەمایەوە.

جگە لەمەش حکومەتی هەرێم دەیتوانی لە ڕێگەی داهاتی مانگانەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە لە سەدا 95 ی موچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی هەرێم بدات.

بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و بە تایبەت دەسەڵاتدارانی جوت حزبەکە هەموو کات دێن بە شاخ و باڵی هێزەکانی پێشمەرگەدا و وەسفیان دەکەن، کەچی ئامادە نین لە دزییەکەی خۆیان خۆش بن و پارە و داهاتی دەروازەکانی کوردستان بۆ موچەکانی ئەوان دابەش بکەن.