دزینی مووچەی پێشمەرگە لە لایەن سیهاد بارزانییەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە سیهاد بارزانی برای مەسعود بارزانی مووچەی پێشمەرگەکانی ژێر دەستی خۆیی دزیوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە چەند پێشمەرگەیەک لە هێزەکەی سیهاد بارزانی ئاشکرایان کردووە ئەو برایەی مەسعود بارزانی بڕی چل هەزاری لە ئەفسەرەکان و بیست هەزاری لە پێشمەرگەکان بڕیوە.

سیهاد بارزانی بەردەوام و بە پاساوی جۆربەجۆرەوە لە مووچەی پێشمەرگەکانی بڕیوە و بۆ خۆیی بردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە خەڵکی هەرێمی کوردستان لە خەراپترین دۆخی داراییدا دەژین.