درۆکانی دیندار زێباری

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی هەرێم لە بوارە جیاجیاکاندا بڵاو کردووەتەوە کە سەرلەبەری درۆ و بانگەشەیە.

دیندار زێباری ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم کار بۆ پاراستن و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ و ئەو ماف و ئازادییانە دەکات کە لە دەستووردا هاتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەر کەسێک تەنانەت بە کۆمێنتێک ڕەخنە لە پارتی و بارزانییەکان بگرێت چارەنووسی کونجی زیندانەکان دەبێت.

زێباری ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2023 ژمارەی 334 دۆسیەی گەندەڵی ڕەوانەی دادگاکان کراون و بڕیاری دادوەری لە دژی 77 کەس جێبەجێ کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا خەڵکی کوردستان ئەوەیان نەبینیوە بەرپرسێک لە سەر گەندەڵی دوورخرابێتەوە یان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە لایەن خەڵکەوە هەستی پێکرابێت.

بەرپرسەکەی حکومەتی هەرێم هەروەها باسی ئازادی ڕۆژنامەوانیشی کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوی دەیان کێشە و گرفت بوونەتەوە، لەوان زیندانی کراون، تیرۆر کراون، لە هەولێر و دهۆک دوور خراونەتەوە.

عەیبە بۆ بەرپرسێک لە کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە خەڵکی ناوخۆیی و بیانی، وەها بۆ باشترکردنی ڕواڵەتی حکومەتەکەی مەسرور بارزانی، پەنا بۆ درۆکردن ببات.