درۆنەکان گەیشتە لای خۆیان هاواریان لێهەستا

چەندین ساڵە تورکیا بە فڕۆکە و درۆن و مووشەک بۆردومانی هەرێمی کوردستان دەکات و بارزانییەکان بێدەنگییان هەڵبژاردووە و تەنانەت لە زۆربەی کاتەکانیش هاوکاری سوپای تورکیان کردووە.

کە درۆنێک گەیشتە پیرمام و سەری ڕەش، هەموو جیهانیان پێگەیاندووە و هاواریان لێهەستاوە.

بە لای بارزانییەکانەوە نە هەریمی کوردستان گرنگە و نە خوێنی هیچ تاکێکی کورد. ئەوەی بۆ ئەوان گرنگە تەنیا سەری ڕەش و پاراستنی گیانی خۆیانە.

ئێستا کە درۆنەکان گەیشتوونەتە پیرمام و سەری ڕەش، کەوتوونەتە بەیاننامە دەرکردن و هاوار و پاڕانەوە لەم وڵات و ئەو وڵات.