درۆزنەکانی پارتی: هێمن هەورامی: کابینەکەی مەسرور بارزانی باشترین کابینەیە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەر لە ئێستاوە ئەنجامی هەڵبژاردنە نادیارەکەی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند و وتی کە بڕوامان بە خۆمان هەیە کە لەو هەڵبژاردنانەدا حیزبی ژمارە یەک دەبین.

هێمن هەورامی بانگەشەی ئەوەیکردووە کە ئەرکی سەرەکی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەشداریکردنی زۆرینەی خەڵکە تا متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی بگەڕێتەوە.

ئەو پاسەوانەی دیوەخانی بارزانی داوای لە خەڵک کردووە کە کەسانی وەک ئەو و مونا پارتیچی بنێرنە پەرلەمان و ڕێگری لەو حیزبانە بکەن کە دەیانەوێت کەسانی پۆپۆلیست بکەنە ئەندامی پەرلەمان.

لە درێژەی درۆکانیدا هێمن هەورامی، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی بە باشترین خول ناو برد و وتی کە لە خولی پێنجەمدا زیاترین پرسیار لە حکومەت کراوە و وەڵامی هەموویشی وەرگیراوە.

هێمن هەورامی بۆ ڕازیکردنی مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم باشترین و شەفافترین کابینەیە.