داهاتی ٢٧٠ ملیۆن دۆلاریی نەوت لە هەرێم چی لێدێت؟
عومەر گوڵپی لە ڕاگەیەنراوێكدا لە بارەی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر نووسی: بە پێی لێدوانی فەرمی كۆمەڵەی پیشەسازی نەوت، پارتی و یەكێتی و حكومەتەكەیان ڕۆژانە (٣٠٠،٠٠٠) بەرمیل نەوت دەفرۆشن، گریمان بەرمیلێك تەنها (٣٠) دۆلاریان بۆ دەكات (لە كاتێكدا لە بازاڕە جیهانییەكان نەوت بە ٨٠ دۆلارە !)، ئەوە دەستهاتی ئەو نەوتەی بە تەنكەر و بەشێكیشی بە پاڵاوگە دەفرۆشرێت لە ڕۆژێكدا (٩،٠٠٠،٠٠٠) دۆلارە، لە مانگێكدا (٢٧٠،٠٠٠،٠٠٠) دۆلارە!
واتە: دەستهاتی مانگانەی فرۆشتنی نەوتی كوردستان بە دینار (٤٠٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ – چوار سەدوو پێنج ملیار) لە مانگێكدا.
هەموو ئەو ڕاستیە دەزانین كە بەشێك لەم دەستهاتە بۆ تێچووی بەرهەمهێنانەو دەدرێتە كۆمپانیاكان، بەڵام ئەویتری چی لێدێت؟ ئەی چەندی دەبێتە داهات؟
ئەگەر خەڵكی كوردستان و خەزێنەی گشتی پشكی لەو نەوت فرۆشتنە هەیە بۆچی زانیارییەكان لە خەڵك درشاردرێنەوە؟ بۆچی وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت بە خەڵكی كوردستان ناڵێت ئەم داهاتە چی لێدێت و بۆ كوێ دەچێت؟