دانیشتووانی کەمپی مەخمور هێزی پێشمەرگەیان ناوێت

دانیشتووانی کەمپی مەخمور ڕایانگەیاندووە کە پارتی لایەنێکی سەر بە تورکیایە و هێزە سەربازییەکانیشی هەمان سوپاکەی ئەو وڵاتەن و نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک هێزی پێشمەرگەی پارتی کۆنتڕۆڵی خاڵە سەربازییەکانی نزیک لەم کەمپە بکات.

دانیشتووانی کەمپی مەخمور ڕایانگەیاندووە کە موڵەتی ئەوە نادەن هێزی پێشمەرگەی پارتی لە کەمپەکە نزیک ببێتەوە، چونکە سیخوڕی بۆ میت و سوپای تورکیا دەکەن.

ئەوان ڕایانگەیاندووە دەبێت خاڵە سەربازییەکانی نزیک لە کەمپی مەخمور ڕادەستی سوپای عێراق بکرێت.

دانیشتووانی کەمپی مەخمور ڕایانگەیاندووە کە پارتییەکان نزیکن لە حکومەتی تورکیاوە و مەترسییەکی گەورەن لە سەر ئەوان.