دانیشتووانی هەولێر لە دژی دەسەڵاتی بارزانییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان

دۆخی هەولێر ئاڵۆزە و دانیشتووانی شارەکە لە دژی دەسەڵاتی بارزانییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان.

هەولێر بە دەست دەیان کێشە و قەیرانەوە دەناڵێنێت، کێشەی کەمبوونی ئاوی خواردنەوە ساڵانێکە دەسەڵاتی بارزانییەکانی لەم شارەدا تووشی کێشە کردووە.

ژمارەیەکی زۆر لە هەولێرییەکان لە گەڕەکی باداوا بە هۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و درووشمیان لە دژی دەسەڵاتەکەی بارزانییەکان بەرز کردەوە و بە حکومەتێکی شکستخواردوو و دۆڕاو ناویان برد.

هەولێرییەکان ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوەوە ناتوانن لە هاویندا ئامێری فێنککەرەوە بەکار بێنن.