دانیشتنەکەی سودانی لەگەڵ عەرەبەکانی کەرکوک، شکست بە پڕۆژەیەکی پارتی دەهێنێت

دوێنێ لە سەر بانگهێشتی سەرۆكوەزیرانی عێراق لایەنە عەرەبەكانی كەركووك گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ سوودانی كۆبوونەوە، ئەم كۆبوونەوەیەش لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەتە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك.

چاودێران پێیانوایە کۆبونەوەی ئەمرۆی سودانی لەگەڵ کوتلەی عەرەبی لە کەرکوک کۆتایی بە ھاوپەیمانیێتی بەشێکی عەرەبی سوننە و پارتی و بەرەی تورکمانی دەھێنێت، کە پێشتر ڕێکەوتبون بەیەکەوە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک پێکبهێن، بەڵام ئەو دانیشتنەی ئەمڕۆ ریزەکانی سوننەی یەکخستەوه، بەمەش هەوڵەکەی پارتی شکستی هێنا.

چاودێران دەڵێن پارتی مێژوویەکی باشی نیە لە دروستکردنی ھاوپەیمانیێتی، لە ماوەی رابردوو ھاوپەیمانیێتی لەگەل سەدر و حەلبوسیش دژی چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھێنا بەڵام زۆر بە توند توشی شکست بوون.