دانا عەبدولکەریم: گۆڕان هیچی بە سەر هیچەوە نییە

وەزیرەکەی گۆڕان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەم بزوتنەوەیە لە درێژەپێدانی ڕێبازی نەوشیروان مستەفا شکستی هێناوە و پێویستی بە سەرکردایەتییەکی نوێ هەیە.

دانا عەبدولکەریم بە ئاماژە بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی 2017 ەوە جۆرێک لە پەرتەوازەیی دروستبووە و سیاسەت و بەرنامەکانی گۆڕان بەرەوپێشچوونی نەبووە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە گۆڕان دەبێت خۆی ڕێکبخاتەوە و سەرکردایەتییەکی نوێی بۆ درووست بکرێت.