دامەزراندنی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە

لە کاتێکدا کە حکومەتە شکستخواردووەکەی هەرێمی کوردستان بە ئەنقەست یان لە ڕووی لاوازییەوە موچەی فەرمانبەران دابەش ناکات، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم مانگەدا 20 هەزار کەسیان دامەزراندووە.

عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری بزوتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی ڕایگەیاندووە کە پارتی و یەکێتی لەم مانگەدا 20 هەزار کەسیان بە موچەی یەک ملیۆن دیناری دامەزراندووە.
ڕاشیگەیاندووە کە مانگی ڕابردوو لیستی نێردراوی موچە بۆ بەغدا لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە 950 ملیار دینار بووە کەچی ئەم مانگە گەیشتووەتە 970 ملیار دینار.