دادگای فیدڕاڵی گورزێکی دیکەی لە پارتی وەشاند
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌بڕیارێكدا، سكاڵاكانى سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ى هۆتێل ڕه‌شیدى به‌غداى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك ڕه‌تكرده‌وه.
ڕۆژی 10ی ئابی 2024 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك لەهۆتێل ڕەشیدی بەغدا كۆبووه‌وه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پۆستی پارێزگار یه‌كلاكرایه‌وه‌و ڕێبوار ته‌ها كه كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، به‌پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشانكرا.
كۆبونه‌وه‌كه بەبەشداریی 9 ئەندام لەكۆی 16 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو تیایدا جگه له‌ده‌ستنیشانكردنی پارێزگار، محەمەد حافز كاندیدی به‌شێك له‌لایه‌نه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردرا.
پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری كه‌ركوك، ناڕه‌زایی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شێك له‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك‌و توركمانه‌كانی لێكه‌وته‌وه‌و شێوازی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركوك‌و دانانی پارێزگاریان به‌نایاسایی ناوبرد.
ئه‌و لایه‌ن و پێكهاتانه وه‌ك خۆیان وتیان، به‌شێكیان سكاڵایان له‌دژی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى تۆماركردوه‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شیان سورن له‌سه‌ر تانه‌دان له‌پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی پارێزگاری كه‌ركوك‌و تۆماركردنی سكاڵا له‌دژی.