دادگای بنەماڵەی بارزانی شێروان شێروانیی چوار ساڵی دیکە سزادا

حوکمی دیکتاتۆری و دادگای بنەماڵەی بارزانی جارێکی دیکە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆیی سەر لە نوێ خستەڕوو و یەکێک لە ڕۆڵە بێ تاوانەکانی کوردی سزا دایەوە.

دادگای هەولێر سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردنی بە سەر شێروان شێروانیدا سەپاند.

ئەمە دۆخی هەرێمی کوردستانە لە ڕووی یاساییەوە. تاوانی شێروان شێروانی تەنیا ئەوەیە کە ڕەخنەی لە حکومڕانییەکەی بنەماڵەی بارزانی گرتووە. لە هەرێمی کوردستان شتێک بە ناوی یاسا بوونی نییە و دادگاکان لە خزمەت بڕیار و بەرژەوەندییەکانی بنەماڵەکاندان.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2020 شێروان شێروانی و ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەستگیر کران و لە 16 ی شوباتی ساڵی 2021 دادگای هەولێر بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ وڵاتان، بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزای دان.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دیندار زێباری ڕێکخەرە درۆزنەکەی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو کەس بە هۆی بیر و بۆچوونی سیاسییەوە زیندانی نەکراوە.