خەڵک بێ مووچەیە و ئەوان گەشتی دەرەوە دەکەن
لە کاتێکدا کە فەرمانبەران و مامۆستایان چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و سەدان هەزار خوێندکار بە هۆی بایکۆتەوە نەچوونەتە ناوەندەکانی خوێندن، سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی دەرەوە چوونەتە وڵاتی ئیمارات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیماراتیان کردووە تا بەشداری لە لوتکەی کەشوهەوادا بکەن کە بۆ هەرێم بە کۆنفرانسێکی بێ خەیر و تەشریفاتی دادەنرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2023، بە دەستی بەتاڵ گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان و مووچەخۆران هیچ هیوایەکیان بە وەرگرتنی مووچەکانیان نەماوە.