خەڵکی هەرێم لە بری حکومەتی هەولێر پەنا بۆ قەیس خزعەلی دەبەن
ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق کە سەر بە حەشدی شەعبییە، بەڵێنی بە نوێنەری ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوە کە لەمەودوا مووچەکانیان دوا ناکەوێت.
دڵشاد میرانی نوێنەری دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاندووە کە ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو سەردانی بەغدایان کردووە بۆ بینینی قەیس خزعەلی و لە میانەی سەردانەکەشدا کێشەکانی مامۆستایان، وانەبێژان، فەرمانبەران و خانەنشینان بە وردی تاوتوێ کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا خزعەلی بەڵێنی داوە چیتر ڕێگە نادەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا بکەوێت و دەبنە بەرگریکاری فەرمانبەرانی هەرێم.