خاڵە عەبە: زۆر ترساوین

وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پۆستەکەی وەک خێر لە لایەن پارتییەوە پێگەیشتووە، ڕایگەیاندووە ترسی زۆری لە حکومەتی بەغداوە لێنیشتووە.

عەبدوڵڵای حاجی مەحمود یان هەمان خاڵە عەبە، ڕایگەیاندووە کە ترسمان لە دوبارەبوونەوەی ئەنفال و جینۆساید و کیمیابارانکردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی بەغدا تەنیا داوای جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە حکومەتی هەرێم کردووە تا پشکی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت بەڵام بارزانییەکان لە بەر فشارەکانی تورکیا نایانەوێت نەوتەکەی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکەن و ئەمەش بووەتە کێشە لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.