حکومەتە ستەمکارەکە
خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم بە هیچ جۆرێک بە پاساوی جیاجیا بەردەوام ستەم لە مووچەخۆران بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر ساڵ بە بیانوویەک چەند مووچەیەکی فەرمانبەران دەخورێت و نادرێت.
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە کە بە جدی کێشەکانی لە گەڵ بەغدا چارەسەر بکات و چیتر یاری بە قوت و ژیانی خەڵکەوە نەکات.