حکومەتە بێ دینەکەی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە لایەن بارزانییەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە هەموو شێوەیەک دژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەستاوەتەوە و وەزارەتی ئەوقافەکەی کە کەسێکی عەلمانی بەڕێوەی دەبات بووەتە بنکەیەکی دژایەتی ئیسلام و مامۆستایانی ئاینی.

لە لایەن حکومەتەکەی بارزانییەکانەوە زۆرن ئەو بڕیارانەی دژ بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام دەرکراون. ئەو بڕیارانەی کە خەڵك و مامۆستایانی ئاینی توڕە کردووە و بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە کە حکومەتە خۆماڵییەکە بووەتە ئامرازێکی دەستی دوژمنانی ئیسلام بۆ دوورخستنەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بیر و بڕوای ئیسلامی خۆیان.

حکومەتێک بارزانییەکان دەسەڵاتداری بن و وەزیری ئەوقافەکەیان پشتیوان سادق ی بێ دین و عەلمانی بێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت.

جارێک بڕیار دەدەن مامۆستایانی ئاینی لە وتاری هەینیدا مافی ئەوەیان نییە بە دڵی خۆیان قسە بکەن و دەبێت لە سەر ئەو تەوەرانە قسە بکەن کە وەزارەتی ئەوقافی بارزانییەکان دیاریی دەکات.

جارێکی دیکە بڕیار دەدەن دەنگی بانگ لە مزگەوتەکانەوە بکرێتە سیستەم و لە شارێکدا تەنیا مامۆستایەک بانگ بدات.

هەروەها فشارەکان لە سەر مامۆستایانی ئاینی چڕ کراوەتەوە و لە بری خزمەتکردنیان گرنگی بە گەشەی مەسیحییەت و ئاینەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەدرێت.

بارزانییەکان دژایەتی ئیسلام دەکەن و هەرێمی کوردستانیان کردووەتە شوێنی گەشەی ئاینەکانی دیکە تا وڵاتانی رۆژئاوا موڵەتی مانەوەیان لە دەسەڵاتدا بدەن. لەم لاشەوە خەڵک متمانەی بەوان نەماوە و ئەمرۆ بێت یان سبەی لە سەر دەستی ئەم خەڵکەوە دەبنە بەشێک لە ڕابردوو.