حکومەتێک کە ئاسوودەیی خەڵکەکەیی ناوێت

هەرێمی كوردستان وەک ئەوەی لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە داهات ڕادەست ناکات، تەوتینیش ناکات، نەوتیش نادات، عێراقیش نەوتێکی ناوێت بەو گرێبەستە خراپانەی کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات و دوای 10 ساڵ لە کێشەی موچە هێشتا ئامادە نییه‌ بۆ چارەسەر.

وەزارەتی دارایی یەکجار ڕاستییەکان بە خەڵکی کوردستان بڵێن! کوا لیستی 320 هەزار ناوەکەی تری هێزی ئەمنی؟ دوای 10 ساڵ لە کێشەی موچە هێشتا ئامادەنییه‌ بۆ چارەسەر، لە بری تەکلیفی موچە تەوتینى موچە بکەن.

هێزی ئەمنی دوای وردبینی لە لایەن چاودێری دارایی تێبینی زۆری لە سەرە، بەڵام وەک لیستی موچە کەمترین ناوی هێزی ئەمنی خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ!، خانەنشینی بەلیستی پێشو موچەکانیان دێت، چونکە پێویستە لێژنەکەی دروستکراوە کارەکانی ئەنجام بدات بۆ چۆنێتی هاوتاکردنی خانەنشینی و چارەسەری پارەی سندوقی خانەنشینی.

هەرێم وەک ئەوەی لە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە داهات ڕادەست ناکات تەوتینیش ناکات نەوتیش نادات، عێراقیش نەوتێکی ناوێ بەو گرێبەستە خراپانەی کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات!، هەمو ئەمانە گرفتە بەردەوامەکانن ئەگەر هەرێم ئامادەی چارەسەریان نەبێت، نازانم پرسی موچە بەرەو کوێ دەبات!”.

پێویستە لەبری تەکلیف بۆ موچە تەوتینى موچە بکەن، چارەسەری کێشەی دەساڵەی موچە بکەن.