حکومەتێکی ماوەبەسەرچوو بە دوو وتەبێژەوە

جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم کە لە هەمان کاتدا وتەبێژ بوو کە لە لایەن مەسرور بارزانییەوە پۆستی وتەبێژیی لێسەندرایەوە و درایە کادیرێکی پاراستنی پارتی بە ناوی پێشەوا هەورامانی. ئێستا لە ڕاستیدا حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە دوو وتەبێژی هەیە.

سەبارەت بە دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا لە سەر ڕێکەوتنی بودجە، جوتیار عادل و پێشەوا هەورامانی هەواڵی دابەشکردنی مووچەیان بڵاو کردووەتەوە.

سەرەتا پێشەوا هەورامانی ڕایگەیاند کە لە پاش ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا، لە زووترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

جوتیار عادل یش هەر سەبارەت بە مووچە ڕایگەیاندووە کە هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بگات، ڕاستەوخۆ مووچە دابەش دەکرێت.

ئەمە ڕاستییەکە کە ناکۆکییەکی زۆر و ململانێ لە نێوان جوتیار عادل و پێشەوا هەورامانیدا هەیە و هەوڵی شکاندنی یەکتر دەدەن و هەر یەک لەوان دەیانەوێت خۆیان بە وتەبێژی و بەرپرسی سەرەکی بناسێنن.

پێشەوا هەورامانی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دەزگای پاراستنەوە جوتیار عادل لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم دوور بخاتەوە و خۆی ئەو پۆستەش بگرێتە دەست.

دەڵێی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکە، حکومەتی ئەمریکایە کە چەندین وتەبێژی هەبێت. هەموو قسە و هەواڵی وتەبێژی حکومەتیش بووەتە هەواڵی پشوو و مووچە کە تا ئێستا هەمووشی بە درۆ دەرچووە.