حکومەتی هەرێم هێنانی دوو تراکتۆر بە دەسکەوت و پرۆژە ناو دەبات

وەزارەتی کشتووکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دوو تراکتۆر لە پرۆژەیەکدا بە قیست بۆ دوو جووتیار دابین کراوە.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتووکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران دوو تراکتۆر بە قیست بۆ دوو جووتیار دابین کراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەم دەسکەوتە گەورەیە ئەنجامی لێژنەیەکی هاوبەشی وەزارەتی کشتووکاڵ، دارایی و ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.